لە ڕاپۆرتێکی فەرمی کاردا ئاشکرایکردووە، چین بودجەی سەربازیی ئەمساڵ بە ڕێژەی 7.2% زیاد دەکات و دەگاتە 1 ترلیۆن و 665 ملیۆن یوان کە دەکاتە نزیکەی 231 ملیار دۆلار. ڕێژەی زیادبوونی بودجەی سەربازی یان “خەرجی بەرگری” هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردووە، بەڵام زیاترە لەو ڕێژەیەی گەشەی ئابووری کە حکومەت چاوەڕوانی دەکات. چین ئامانجی گەشەسەندنی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠٢٤ داناوە کە نزیکەی ٥٪ بێت، هاوشێوەی ئامانجی ساڵی ڕابردوو، بەپێی هەمان ڕاپۆرتی کاری فەرمی کە ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە بینیویانە و وردەکارییەکانی خۆیان لە ڕۆژی سێشەممە ئاشکرا کردووە. بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بە کردنەوەی دانیشتنی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەیی گەل، دەسەڵاتی یاسادانانی نیشتمانیی وڵات، پەکین بە شێوەیەکی فەرمی بودجەی سەربازی خۆی ڕابگەیەنێت و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار شی جین بینغ و هەزاران نوێنەر لە سەرتاسەری وڵاتەوە. سەرچاوە: ئەلجەزیرە
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو