ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ماوەی مانگێك عێراق مووچەی سێ مانگ دەنێرێت

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە و دەبێت لە ماوەی مانگێكدا عێراق سێ مووچە بنێرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە 25ی 12 وەزارەتی دارایی ئه‌ژمێره‌ی كۆتایی ئەمساڵ ڕادەگەیێنرێت، بۆیە دەبێت لەمڕۆوە تاوەكو ئەو وادەیە كە دەكاتە مانگێك، عێراق مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت كە بۆ هەر مانگێك 760 ملیار دینارە.

 

بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە لە بەرامبەردا بەغدا داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەبێت تاوەكو مانگێكی دیكە بەدەستی بگات.

 

سەرچاوە ، ئاڤا نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار

‎مستەفا دلێمی: ھەرگیز ھەولێر و پارتی خۆیان رادەست ناکەن، کورد سەرۆک بارزانیی ھەیە

گوران

کەشناسی : لەم ناوچانە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

یاسین