zagros news agency

شەڕی سووریا کاریگەریی لەسەر بازرگانیی عێراق دەبێت

بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیەی لە سووریا هەیە عێراق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە داخستووە و ئەگەری ئەوەش لەئارادایە جوڵەی بازرگانییش ڕابگیرێت. لەم دۆخەشدا رۆژانە سێ ملیۆن دۆلار زیان بە هەردوو وڵات دەگات.
بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی کاری عێراقی- سووری، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان عێراق و سووریا لە ملیارێک دۆلاری ئەمەریکایی زیاترە.
لە دوێنێوە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا داخراون. هەرچەندە جوڵەی بازرگانیی وەکو خۆی بەردەوامە، بەڵام چاوەروان دەکرێت به هۆی فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان جوڵەی بازرگانیی نیوان ئەم دوو وڵاتەش رابگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

قوتابخانەکان لە ڕۆژاوای کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا دادەخرێن

یاسین

ئەمریکا گەمارۆکانی دژ بە ئێران فراوانتر کرد

سەڵاح

بانکی جیهانی: بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلاری پێویستە

یاسین