zagros news agency

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
3ی ئایاری 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

د.شەهرام عەلی زانیاری لەسەر چونی شاندێکی فراکسیۆنی پارتی بۆ لای وەزارەت پەروەردە دەخاتەڕوو

دڵشاد

شێری زێڕین دەبەخشرێتە ئێلین بۆرستین

ART

ئەردۆغان میوانداری شاندێکی بزووتنەوەی حەماس دەکات

یاسین