zagros news agency

ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خستە سەر کەرتی نەوتی ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند 35 کۆمپانیا و کەشتیی نەوتهەڵگری ڕۆڵی سەرەکییان لە گواستنەوەی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئیران و فرۆشتنی لە بازاڕەکاندا هەیە، لە لایەن حکوومەتی ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەم گەمارۆ نوێیانە کاردانەوەیەکن بەرانبەر بە هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل و پەرەسەندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە.
سەپاندنی ئەم سزایانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دۆخی ئابووریی ئێران هەروا بەرو خرابتربوون دەچێت و رۆژی چوارشەممە بایخی دراوی باوی ئێران لە دابەزیندا گەیشتە ئەوپەڕی خۆی و ئاستێکی پێوانیەیی دیکەی شکاند و یک دۆلاری ئەمریکا نرخی گەیشته ٧١هەزار ٨٠٠ تومەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان کۆبووەوە

یاسین

سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی بەغداد دەکرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لەهەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک دەکات

یاسین