zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆک وەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەتەوە

سەڵاح

جۆرج کلونی: شانازی بە دزەکانی لۆڤەرەوە دەکەم و دەمەوێت بیکەم بە فیلم

ART

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆبووه‌وه‌

یاسین