ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئاشكرای دەكات، سبەی پارە و پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەكانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دابەش دەكرێت.
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق،  رایگەیاند: “دوای ئەوەی رێكارەكانمان تەواو كرد، سبەی 4ی2ی2025، پارەی كارمەندانی هەڵبژدارنی پەرلەمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا: “پارەكە لە 10 بانكی جیاواز دابەش دەكرێت و دەبێت كارمەندەكە كارتی نیشتمانی و كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات، بۆ ئەوەی پارەی خۆی وەربگرێت.”
خالید عه‌باس، روونیشی كردەوە: “ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكوومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
باسی لەوەش كرد، لەپاڵ ئەو كارمەندانە، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەندانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 41 هەزار و 300 كەس وەكوو كارمەندانی كۆمسیۆن لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون و له‌ شایسته‌ی دارایی سوودمه‌ند ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت سبەی باران ببارێت

سەڵاح

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین