zagros news agency

سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت. لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەفت سوودی تەندروستی سەلمێنراوی قاوە

یاسین

ڕوفاتی دەیان کۆچبەران لە لیبیا دۆزرایەوە

سەڵاح

هاوردەی کارەبای عێراق لە ئوردنەوە بە ڕێژەی %13 زیادی کردووە

یاسین