zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. هەروەها هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنی نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانی له‌ عێراق،لە ڕووی لەیەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

راپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد رەوانەی پارتە سیاسییەکان کرا

یاسین

گاری ئۆڵدمان ڕۆڵی جێمس بۆندی نوێی یەکلاییکردەوە

ART

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

یاسین