zagros news agency

ئەپیکور و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بانگهێشتی بەغدا دەکرێن

وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بانگهێشتی، هەموو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوتی کرد کە ئەندامن لە “ئەپیکور” و گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە 4ـی ئاداری 2025. بۆ کۆبوونەوە لەبەغدا ئامادەبن.
ئەمرۆ شەممە، 1ـ 3-2025، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە گرێبەستە کراوەکانە، بۆ ئەوەی بگەنە لێکگەیشتنێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بە گوێرەی پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی بکات.
دوێنێ، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێ دەکاتەوە.
دوێنێ هەینی، هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ڕایانگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێناکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا ڕایگەیاندبوو بەم زووانە هەناردەکردنەوە نەوت دەست پێ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا هەناردەی چین زیادی کردووە

یاسین

شارەوانیی هەولێر: سبەی دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەكرێ

سەڵاح

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح