zagros news agency

شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت بۆ زاگرۆس: به‌ركه‌وته‌ی پشكی كۆمپانیاكان له‌ داهاتی كوردستان له‌ %47 بۆ %29 كه‌می كردووه‌

 

شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت و گاز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوای وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە لە ۲٥ ی نیسانی ۲٠۲۳ بەهۆی بریاری دادگای نێوبژیوانی پاریس،ئومێدی گەورە لەلایەن حکومەتی عێراق بەتایبەتر وەزارەتی نەوتی عێراقی دروست بوو بەوەی کە دەتوانن هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی بسڕنەوە ..!

‎به‌رهه‌م گه‌ردی، ئه‌مرۆ 6ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هەموو هاوکێشە ئابوری و سیاسییەکان دژ بەهەرێمی کوردستان بوون دەرچەیەک نەمابوو بۆ هەناسەدانی نەوتی کوردستان،تەنانەت کۆمپانیاکانی نەوتیش بێ ئومێد ببوون خەریک بە کۆتایهێنان بە کارەکانیان بوون..!سەرۆک وەزیران خودی مەسرور بارزانی کەیسی نەوتی هەرێمی لە ئەستۆ گرتوو رووبەرووی کۆمەلێک لە چالێجی گەورە بۆوە توانی گرنگی پێگەی نەوت بەکاربهێنێ و رێگر بێت لەم خنکاندنەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

‎ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بەروانین لە سالی ۲٠۲٤ دەردەکەوێت نەک هەرێمی کوردستان ماوە لەسەر بەهێزی پێگەی ئابووری نەوت کۆمەلێک چاکسازی زۆر گرنگ کرا کە دەسکەوتی گەورەی بەدەستەوە دا: بە دیاریکراوی لە سالی ۲٠۲٤ بۆ یەکەم جار حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی پشکی کۆمپانیاکانی نەوت کەم بکاتەوە بۆ لە 30% کە ئەوە هێندە ئاسان نەبوو لەم بارودۆخە بتواندرێت پشکی کۆمپانیاکان کەم بکرێتەوە.!

‎به‌رهه‌م گه‌ردی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە سالی ۲٠۲٤ سەرەرای رێگرییەکان زیاتر لە ۱۱٤ ملیۆن بەرمیل لە ۷ کێلگەی نەوتی لە کوردستان بەرهەم هاتووە کە تێکرایی رۆژانە دەکاتە زیاتر لە ۳۱۱ هەزار بەرمیل نەوت لە کاتێکدا بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ دەرەوە چەند کێلگەیەکی نەوتی بەتەواوی وەستاون لە کارکردن سەرەرای ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق بۆ بە بازار کردنی نەوتی هەرێم تواندراوە زیاتر لە ۲.۷ ملیار دۆلار داهات بۆ هەرێم دەستبەر بکرێت،ئەگەر ڕێگرییەکان نەبا زۆر زیاتر لەم داهاتە بەدەست دەهات.!

‎ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە سالی ۲٠۲٤ کۆمپانیاکان نزیک یەک ملیار دۆلار پشکیان لەنەوتی هەرێم بەرکەوتووە کە دەکاتە نزیک 29% كۆی داهاتی نەوتی هەرێم کە لە پێشووتردا نزیک بوو لە47% ئەوەش ئەنجامی مامەلەی تەندروست و کۆمەلێک چاکسازییە لەم کابینەیە هەموو ئەو رێگرییانە کراون لەلایەن حکومەتی عێراق و ولاتانی هەرێم دژ بە حکومەتی هەرێم دواجار نەیانتوانی هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیهانی وزە بیسرنەوە کە هەموو ئومێدیان وابوو دەتوانن ئەم کارە بکەن،!

‎ده‌شڵێت: “ئەوەی لە سالی 2024 حکومەتی هەرێم و خودی مەسرور بارزانی لەم سالدا کردیان کەم وێنە بوو کە نەیانهێشت خەونی سڕینەوەی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهان سەر بگرێت و لە داهاتوو هەنگاوی گرنگتری بەدوا دادێت بۆ بەهێزتر کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە بواری نەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: نابێت پرسەکانی وڵات بە دانوستانەکانەوە گرێ بدرێن

یاسین

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پێشوازی لێكرا

سەڵاح

کێن ئەوانەی تیر شتێگنیان دەوێت

یاسین