zagros news agency

سعودیا و ئۆپێک

 

ڕێکەوت شێخانی

چێشتلێنەر دەتوانێت هەموو شتێک بکوڵێت، بەس ئەو تامی دەکات ئەو بڕیار دەدات، کە خواردنەکە چۆن بووە، ئۆپێک بە سەرۆکایەتی سعودیە، بۆ شەڕە نەوتییەکان هەوڵدەدات، مامەڵە لەگەڵ ئەو فشارانە بکات، کە مەترسی لەسەر بازاڕی نەوتی جیهانی دروستدەکات، بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەموو ئەو شتانە بهێنێت کە هەڕەشە لە ئیرادەی وڵاتەکەی دەکات.

وزەی سعودیا لەلایەن پیاوێکی بەئەزموونەوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە شارەزایە لە بوارەکەیدا و هەمووان لێی دەترسن.

هەندێک ئەو پیاوە بە پاشایەکی بێ تاج وەسف دەکەن، بەو پێیەی کاریگەرترین کەسایەتی جیهانە لە بازاڕی وزەدا، هەروەک چۆن کاریگەرترین کەسایەتییە لە براکەیدا کە محمد بن سەلمانە، شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، ئەو مامەڵە دەکات کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی سعودیا کە دامەزراوە، ئەو بە تەواوی ئاگادارە کە ترەمپ فشار دەخاتە سەر براکەی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە پێناو دابەزاندنی نرخی نەوت لە جیهاندا، لە هەمان کاتدا، دەزانێت کە سعودیا لە ئێستادا پێویستی بە پارە هەیە.

ئەگەر شانشینی سعودیا ڕووبەڕووی فشار یان پابەندنەبوونی وڵاتانی ئۆپێک ببێتەوە، ئەوا نرخی نەوت بە زیادکردنی بەرهەمهێنان، دابەزینێکی زۆری دەبێت، ئێستا شانشینی سعودیا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبێتەوە، کە بە فشارەکانی سەرۆکی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکرێن، پابەندنەبوونی هەندێک وڵات بە ئۆپێک، ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، کە ڕێگە بە نەوتی ئێران دەدات ڕووناکی ببینێت، وەستانی ململانێی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئازادی بە ڕووسیا دەدات بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی، هەموو ئەمانە فشاری ڕانەگەیەندراون بۆ سەر شانشینی سعودیا، هەربۆیە سعودیە هیچ چارەسەرێکی نییە جگە لە بیانووی تەکنیکی، کە پابەندنەبوونی بەشێک لە وڵاتانی ئۆپێک بەو پشکانەی کە بۆیان تەرخانکراوە، بەتایبەتی عێراق و کازاخستان، ڕاشکاوانە دەتوانین پابەندنەبوونی دوو وڵات چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەو کێشانەی کە کاریگەرییان لەسەر نەوت دەبێت، کە پێشتر باسمان کرد، هیچ سوودێکی نییە، بەتایبەتی فشارەکانی ترەمپ.

لەژێر ئەم فشارانەدا سعودیە هیچ بژاردەیەکی تری نییە، جگە لە پەنابردنە بەر سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرچاوی نرخەکان کۆمپانیاکانی نەوتی شیل لە ئەمریکا کە پێویستیان بە تێچووی بەرهەمهێنانی زۆر زیاترە، زۆربەی ئەم کۆمپانیایانە پێویستیان بە نرخی نێوان (٤٥ بۆ ٥٥) دۆلارە، بۆ هەر بەرمیلێک بۆ بەدەستهێنانی توانای ژیان، هەرچەندە چەند کۆمپانیایەکی کەم تەکنەلۆژیایان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان ئەوانیش نرخیان لەنێوان (٣٥ بۆ ٤٠) دۆلارە، بەڵام ئەمانە وەک حاڵەتێکی دەگمەن دەمێننەوە، دۆخەکە بۆ ترامپ شەرمەزارکەر دەبێت، ئەگەر بەڕاستی گرنگی بە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

یاسین

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین