zagros news agency

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی زیاد بووە، 10%ی كەلوپەلەكانیش لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێن.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و مانگی ڕەمەزان كاریگەری نەبووە لەسەر جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بگرە زیادیكردووە.

هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەگشتی زۆرترین ڕێژەی ئاڵوگۆڕ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 90% كەلوپەلەكان هاوردەی هەرێم دەكرێن، لە هەرێمی كوردستانیشەوە 10٪ی كەلوپەلەكان هەناردە دەكرێن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

هه‌ركه‌سێك ئاو به‌فیڕۆ بدات لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دەکرێت 

سەڵاح

ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی دەستیان بەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی عێراقدا گرتووە

سەڵاح