zagros news agency

مووچەی چەند مانگێکی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند ، مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٧٩ ) لە ڕۆژی ( ١٩ / ٣ / ٢٠٢٥ ) تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمانگانە دەچێتە بەغداد قبوڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەم شێوەیە.
١- ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
٢- هاوکات مووچەی مانگەکانی ( ٣ ، ٤ ، ٥ ، ٦ ،٧ ) ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کەلەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
٣- لەمانگەکانی داهاتودا لەگەڵ خەرج کردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
٤-لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەپەلە..بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتارانی کریستیانەوە

سەڵاح

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

یاسین