zagros news agency

هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ئابووریی ئەم وڵاتە لە مانگی نیساندا ٣٣.٩٪ تۆمار کردووە. ئەم ڕێژەیە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو ٠.٧ لەسەدا زیادی کردووە، بەڵام ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە داکەوتووە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ئابووری گەیشتە ٣٣.٩٪. ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی ئاداردا ٠.٧٪ زیادی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماردا ئاماژە بە ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵیش کراوە. ئەم پێوەرە گۆڕانی سەبەتەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییانی ئێرانی دەپێوێت لە کۆتاییی هەر مانگێکدا بەراورد بە مانگی پێشوو.
ئامارەکان دەری دەخەن هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە کۆتاییی مانگی نیساندا ٣٨.٧٪ بووە. ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی ئادار ٠.٢٪ کەمی کردووە، لەکاتێکدا مانگی ئادار ٣٨.٩٪ بوو.
سەبارەت بە ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانەش، ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئامار ئاماژەی بەوە داوە هەڵاوسانی مانگانە لە مانگی نیساندا ٢.٧٪ بووە. ئەمە کەمترین ڕێژەی پێنج مانگی ڕابردووە و بەراورد بە مانگی ئادار دابەزیوە.
ناوەندی ئامار ئاماژەی بەوەش داوە مەودای ڕێژەی هەڵاوسانی مانگی نیسان لە نێوان چینە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا ١.١٪ بووە. ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی ئادار ٠.٣٪ دابەزیوە.
بەپێی ئەم ئامارانە، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە زیادی کردووە، بەڵام ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ و مانگانە دابەزیوە. هۆکارەکەی ئەوەیە هەڵاوسانی ساڵانە ڕێژەی گۆڕانی پێوەرەکانی نرخ لە یەک ساڵی پێش هەر مانگێکدا بە شێوەی تێکڕا بەراورد دەکات. بۆیە لە بەرانبەر هەڵکشان و داکشانی کورتماوەدا بە درەنگەوە هەستیاری نیشان دەدات.
ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بە گرنگترین پێوەری هەڵسەنگاندنی ئاستی گشتیی نرخەکان دادەنرێت و ئەم زیادبوونەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێراندا کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەبێت.٢
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران لە ٧٠ شاری ئەو وڵاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا مانیان گرتووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.
مانگرتنەکە لە ٢٢ی ئایارەوە دەستی پێ کردووە و هۆکارەکانیشی بریتین لە کێشەکانی داهات و بژیوی شۆفێرانی بارهەڵگر، ڕاگەیاندنی سێ نرخ بۆ گاز کە سووتەمەنیی بارهەڵگرەکانە، کەمکردنەوەی بەشەگازی مانگانەی بارهەڵگرەکان، زیادبوونی پارەی دەستەبەری شؤفێران و بارهەڵگرەکانیان و کەمبوونی کرێی بار.
مانگرتنەکە هاوکات لە هەموو شارەکان دەستی پێ کردووە و بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران گەراجی بارهەڵگرەکان و ئەنباری کاڵا لەو شارانە داخراون و چالاکیی گەیاندن ڕاوەستاوە، لە کاتێکدا لەکارکەوتنی زنجیرەی گواستنەوەی کاڵا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕ و گرانبوونی نرخەکان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌

یاسین

ئێران هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە

سەڵاح

چین مووشەکی ئاراستەی دەوروبەری تایوان کرد

یاسین