ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له نوێنه‌ری ئه‌و دووكۆمپانیای كه له‌ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستی گازی له‌گه‌ل كراوه گه‌یشتوه‌ته‌وه كوردستان.
د.سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ زاگرۆس، گوتی: “گرێبه‌سته‌كانی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌بواری ده‌رهێنانی گاز و نه‌وت دوو قۆناغی هه‌یه یه‌كه‌م: گفتووگۆ و واژۆكردنه كه كراوه، دووه‌م: نوێنه‌ریان بێنه شوێنی كاركردن له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رێككه‌وتن بكه‌ن، ئیستا نوێنه‌ری كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن) هاتووه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، سه‌ردانی كێڵگه‌كان ده‌كه‌ن كه وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن ئالیه‌تی هه‌ڵكۆڵین ده‌هێنن و ده‌ست ده‌كه‌كه‌ن به‌كاركردن.
شیاوی باسه، 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا كران، کە بەهای ڕێککەوتننەکان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.

