zagros news agency

بەردی بناغەی پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە دانرا

 

به‌ گوژمه‌ى نزیکەى سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی ( پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە ) دانرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، لەژێر چاودێرى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و  بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌ گوژمه‌ى ( 3 ملیار و 481 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانه وەزارەتی شارەوانی، بەردی بناغەی ( پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە ) دانرا، کە بەشێوەی راستەخۆ لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و تۆڵا مەهدى خۆشناو، بەرێوەبەرى ناحیەى بەحرکە و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2 ئامادەى بوون، وەزیرى شارەوانى باسى له‌ گرنگیی پڕۆژه‌كه‌ بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه‌ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ كرده‌وه‌.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە، جەختى لەوەکردەوە لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار ئەنجامدەدرێن و، خواستى پارێزگاى هەولێریش ئەوەیە خزمەتى زیاتر پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەین و دەستى ئاوەدانی بگەێنین بە هەموو ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە.

جێگەى باسە، ( پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـی بەحرکە ) پێکهاتووە لە کاری خۆڵکاری و تێکەڵە رێژی جۆری(A) بۆ گشت شەقامە ناوخۆیەکان و شەقامە سەرەکیانی ( 30م، 40م ، 60م ) لە کەرتی 48ـی بەحرکە و کردنەوەی شەقام و تێکەڵە رێژی بۆ 48 کم شەقام بە رووبەری ( 840 هەزار )م2.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ گرانتر بوو

سەڵاح

کارئاسانیی زیاتر بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکرێت

سەڵاح

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوییەکانی بازەلان؛ نەخشەی زەوییەکان دوای جەژن بڵاودەکرێتەوە

سەڵاح