zagros news agency

ئیخلاس دلێمی: هەوڵی جددی هەیە لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

 

ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، کە هەوڵێکی جددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان جووڵەیەکی سیاسیی بەهێزی بۆ پرسی مووچە دەست پێکردووە و گوتی: “لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین گفتوگۆ کراون و دەستپێشخەری هەیە بۆ ئەوەی لایەنی کەم مووچەی مانگی پێنج ئەم هەفتەیە دابەش بکرێت”.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: دۆخی عێراق پێویستی بە یەکڕیزی هەیە و ئەم یەکڕیزییەش بە دابەشنەکردنی مووچە و برسیکردنی خەڵک بەدی نایەت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا یاری ئەم هەفتەیەی کاڵچۆ ئاگرە

یاسین

بە وێنە؛ پڕۆژەى وێستگەی پاککردنەوەى ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر

سەڵاح

هێلکاری شەقامەکان بەردەوامە

سەڵاح