نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینینان تۆمار کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 69 دۆلار و 5 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 40 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 66 دۆلار 78سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 20 دابەزیوە .

