zagros news agency

‎ئەو هۆكارانەی بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دینار

ماوەی چەند هەفتەێك دەبێت كەمێك نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبۆتەوە خاوەنی كۆمپانیایێكی ئالوگۆری دراو دەلێت ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی دینار چەند هۆكارێكی هەیە گرنگترینیان قەدەغەكردنی مامەلە بە دۆلار لە بازارە گەورەكان .

ئەحمەد شێروانی خاوەنی كۆمپانیایی ئالوگۆری لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلار بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند چەند هۆكارێك هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دینار لە بەشێك لە بازارە گەورەكان مامەلەكرن بە دۆلار قەدەخە كراوە ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمتر بەكارهێنانی دۆلار دەبێت وادەكات نرخی دینار بەرزببێتەوە .

ئەحمەد شێروانی گوتیشی یەكێكی تر لە هۆكارەكان خواست لەسەر دۆلار كەمبۆتەوە ئەو خواستەی چەند مانگێك پێش ئێستا لەسەر كرینی دۆلار هەبوو ئێستا نەماوە .

شێروانی گوتی یەكێكی تر لەو هۆكارانەی كە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بازرگانان لە رێگایی بانكەكانەوە ئاسانتر دۆلار حەوالە دەكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

یاسین

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ یاریدەدەری وزەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح