zagros news agency

بەغدا و هەولێر لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتن

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێم لەژێر میکانیزمێکی تایبەتدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەکان، لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە هەناردەکردن بە پشتبەستن بە بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکان دەبێت و 50 هەزار بەرمیل بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی هەرێم تەرخانکراوە. ئەو بڕەی دەمێنێتەوە دەگەیەنرێتە کۆمپانیای سۆمۆ.

هەروەها زانیارییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، رەشنووسی رێککەوتنێک لەلایەن شاندێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم واژۆ کراوە، کە پشتڕاستی کردووەتەوە و شاندی فیدراڵی گەڕاوەتەوە بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن پێویستی بە دانوستان هەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی تورکیا پێش ئەوەی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە یەکەمین یاریدا تۆماس پارتی تووشی کێشە کرا

یاسین

ترامپ ئەمریکا لە تەندروستیی جیهانی دەکشێنێتەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمار کرد

سەڵاح