zagros news agency

ترامپ ئەمریکا لە تەندروستیی جیهانی دەکشێنێتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە، بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی‌ی جیهانی (WHO) بەڕێوەبردنێکی نادروستی لە پەتای کۆڤید-١٩ و قەیرانە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا هەبووە، بە واژۆکردنی فەرمانێکی جێبەجێکردن پرۆسەی دەرچوونی ئەمریکای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەستپێکرد.
ئەم هەنگاوە بەم واتایە دێت کە ئەمریکا لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جێدەهێڵێت و هەموو یارمەتییە داراییەکانی بۆ ئەم ڕێکخراوە ڕادەگرێت.
ترامپ گوتی: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەیتوانیوە سەربەخۆ لە کاریگەری سیاسی نادروستی وڵاتە ئەندامەکانی کاربکات و پارەدانەکانی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێکخراوە نادادپەروەرانە و قورسە و بە بەراورد لەگەڵ بڕە پارەی پێدراو لەلایەن وڵاتانی گەورەی تر وەک چین ناهاوسەنگە.
ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆیشیدا نیازی هەبوو لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بکشێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە ڕووی نەدا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هێشتا وڵامی ئەم لێدوانانەی نەداوەتەوە.
ئەمریکا گەورەترین پشتیوانی دارایی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیە و نزیکەی ١٨ لەسەدی کۆی بودجەکەی دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشته‌ی دابه‌شكردنی مینحه‌ی سه‌رۆكی حکوومەت بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش

سەڵاح

هەولێر …ئاماری منداڵانی لەدایکبووی ئەمساڵ خرایە روو

سەڵاح

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

یاسین