zagros news agency

‎نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

 

‎نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکرد .

 

‎ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

‎هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

‎بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و رووسیایە بۆ ئەوەی دواجار بزانن ئەگەری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا هەیە یان شەڕ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ عه‌یار 21 راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح