zagros news agency

جارێكی تر ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر باشووری لوبنان

 

جارێكی تر ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر باشووری لوبنان و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانیی لێ كه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئابی 2025، مێدیاكانی لوبنان له‌باره‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی دیر سریان له‌ سنووری قه‌زای نه‌بتیه‌ له‌ باشووری لوبنان و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

هه‌روه‌ها مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئیسرائیل هێرشی كرده ناوچه‌ی حه‌وشی سه‌ر به‌ قه‌زای سوه‌ر له‌ باشووری لوبنان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ چوار كه‌س بریندار بوون، پاشان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

مێدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سوپای ئیسرائیل كه‌سایه‌تی و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ حزبوڵا له‌ باشووری لوبنان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

یاسین

گراهام: دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی سوپای پاسداراندایە نەک دیپلۆماسی

سەڵاح

تورکیا: تاكو ئێستا دوو كه‌شتی وڵاته‌كه‌مان به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

سەڵاح