ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 22 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و بە 67 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنتی دابەزیی و بە 63 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە بەتایبەتی پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوویاندا بڕیار بدەن هێشتا نەوتی زیاتر بخەنەڕوو، ئەم هۆکارە گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.

