بەپێی زانیارییەکان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوانیان هەبووە؛ عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لێکتێگەیشتن هەیە و حکومەتی هەرێم دەیەوێت هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە و تورکیاش رەزامەندی دەربڕیوە
ئێستا لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی چارەنووساز لەبارەی مووچەکانی ئەمساڵ دەکرێت، سوودانی بڕیار لەبەردەم لەمپەرێکی بەردەم ناردنی مووچە دەدات و بەفەرمی وەڵامی حکومەتی کوردستان دەداتەوە لەبارەی کۆی پرۆسەی ناردنی مووچە

