زێرنگرێک رایگەیاند، کە زۆر هۆکار هەن کە وا دەکات نرخی زێر بەرز ببێتەوە بەلام هۆکاری ئابووری و سیاسی و خواست لە سەر زێر ئێستا وایکردوە کە نرخەکەی بەرزببێتەوە.
وریا زێرنگر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گرانبوونی زیر هۆکارەکانی زۆرن، بەلام لە ئێستادا هۆکاری سیاسی و ئابووری بوونەتە هۆی گرانبوونی زێر لە هەموو جیهان، ئەو هەموو سەپاندنی باجەی کە ئەمریکا دەیخاتە سەر ولاتەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی گرانبوونی زێر، کە رێژەی سو لە بانگی ڤیدرالی ئەمریکی دابەزی کاریگەری دەکاتە سەر گرانبوونی زێر، خەلکیش خواستی زۆر لە سەر زێر هەیە.
وریا زێرنگر گووتی: ئامۆژگاریم بۆ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئەوەی پارەی هەیە با زێری بکری و ئەوەیش کە پارەی نیە با خۆینەخاتە ژێر ڤشار، ئەوانەی کە زێریشیان هەیە و پێویستیان بە پارەیە با بیفرۆشن.
هەروەها وریا زێرنگر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەپێی شارەزایانی ئابووری کە وا پێشبینی دەکەن کە بۆ دووسالی داهاتوو نرخی یەک زێر بگاتە سەرووی یەک ملیۆن، ئەو پێشبینە بۆ ئێستا نیە و بۆ داهاتووە.
رێباز یونس

