ئەنجوومەنی باڵای دادوەری نووسراوێکی فەرمی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دواکەوتنی حکومەت لە پێشکەشکردنی خشتەی بودجەی گشتی ناردووە. ئەنجومەن ئەم دواکەوتنەی بە پێشێلکردنی ئەو پابەندبوونە دەستووری و یاساییانە زانی کە لە مادەی ٦٢ (یەکەم)ی دەستووردا هاتووە.
دەسەڵاتی دادوەری روونیکردەوە، ئەم پێشێلکارییە دەسەڵات دەدات بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت بەپێی ئەو چاودێری و دەسەڵاتە دەستووریانەی پێی دراوە. دەسەڵاتی دادوەری جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ نەکردنی ئەم ئەرکە بنەمای یاسایی پێکدەهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆک وەزیران بەپێی بڕگەکانی ئەو مادەیەی پێشوو.
لە نوسراوەکەدا کە واژۆی سەرۆکی داواکاری گشتی، دادوەر نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەدی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی راپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە دوای لێکۆڵینەوەیەکی پەرلەمانتار مستەفا خەلیل ئەلکەراوی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەرلەمان دەسەڵاتی لێپرسینەوە لە حکومەت هەیە سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی پێشکەشکردنی بودجە.

