zagros news agency

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری ئەم توێژە دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەهۆی گەیشتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان، هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی بەشێك لە لیواكانیان.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشكردنی مووچە ئەنجام داون.

بڵاویشی كردەوە: بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڕۆژی یەکشەم 7ی نيسان 2024، مووچەی مانگی (3)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڵدمان ساکس: ئەگەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەبسێنن، نرخی نەوت دەگاتە 120 دۆلار

سەڵاح

ترامپ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو دەبەستێت بۆ گفتوگۆ لەسەر شەڕی ئێران

گوران

زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

سەڵاح