zagros news agency

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە بیابانی دێرە زۆر حه‌وت ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانیی سووریا کوژران و بریندار بوون.

ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بیابانی تابانی دێرزۆر، سێ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانی سووریا کوژراون و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، فڕۆکەکانی ڕووسیا لە هەمان ناوچە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارەکان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٢٨٦ کەس لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی سوریا کوژراون کە ٢٢٥ کەسیان سەرباز و چەکداری حکومەت بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو له‌ نیپاڵ؛ گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٦٠٠ کەس و بێسەروشوێنبوونی ٣ هەزار کەسی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح

فوئاد حوسێن : ڕۆژی هه‌ینی شاندی هاوبه‌شیی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کۆدەبنەوە

یاسین

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی چەندین گروپی ده‌ستگیركرد كه‌ فرتوفێڵی بازرگانیان كردوه‌

سەڵاح