zagros news agency

تڕەمپ: عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت تووشی کێشە دەبێت ئەگەر نەتوانێت سەرچاوەکانی بەڕێوە ببات

 

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانەی وتارەکەیدا لە لوتکەی شەرم ئەلشێخ تایبەت بە ئاشتی لە غەززە، هۆشداری دا کە “عێراق رەنگە کێشەی بۆ دروست بێت ئەگەر نەتوانێت سامانە نەوتییەکەی بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە ببات.”

تڕەمپ له لوتکەی شەرم ئەلشێخ گوتی: “عێراق وڵاتێکە پڕە لە نەوت و دەبێتە کێشەیەک بۆیان ئەگەر نەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ نەوتەکە بکەن.”

ئەمڕۆ لوتکەی شەرم ئەلشێخ بۆ ئاشتی لکه رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له میسر بەڕێوچوو و ئەمریکا، قەتەر، میسر و تورکیا بەڵگەنامەی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان واژۆ کرد.

ترەمپ گوتی: رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس جێگیر دەبێت و رێککەوتنەکه گەورەترین و ئاڵۆزترین رێککەوتنه و ئەو بەڵگەنامەیەی واژۆمان کردووە مێژووییە.

راشیگەیاند: پێکەوە ئەوەمان بەدەستهێنا کە هەمووان دەیانگوت مەحاڵە ئەویش ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته. رەنگە ئاوەدانکردنەوەی غەززە قورسترین قۆناغ بێت.

ئاماژەی بەوەشدا : کۆتاییمان بە شەڕی غەززە هێنا ئەمەش سەرەتای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی بەهێز دەبێت یەکەم هەنگاوەکان بەرەو ئاشتی قورسترین هەنگاوەکانن. هیوادارم هەمووان بێنه ناو رێککەوتنی ئیبراهیمی. وڵاتانی دەوڵەمەند خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانەوەی غەززە راگەیاندووه.

ترەمپ جەختیشی کردەوه: جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روونادات. بۆ یەکەمجار هەلی گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی ئیسرائیل: هانی فەڵەستینییەکانی غەززە و رۆژئاوا دەدەین کۆچ بکەن

سەڵاح

بەربژێرەکێ پارتی : دێ به‌ره‌ڤانیێ ژ ئاخ و ده‌ستكه‌فتین هه‌رێمێ كه‌ین

یاسین

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتی لەسنوری قەزای ڕواندوز

یاسین