حەمدی شنگالی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سومۆ”، ئەمڕۆ بڕی ئەو نەوتەی ئاشكرا كرد كە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە كراوە لە دوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردن.
حەمدی شنگالی بە راگەیاند: “كۆمپانیاكە نزیكەی دوو ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستانی فرۆشتووە لەو كاتەوەی هەناردە دەستی پێكردووەتەوە.”
راشیگەیاند: ” هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاسایی بووەتەوە و پێشبینیش دەکەین رێككەوتننامە نەوتییە سێقۆڵییەكەی نێوان بەغدا و هەولێر و كۆمپانیا نەوتییەكان، كۆتایی ئەمساڵ نوێ بكرێتەوە.”

