بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وەرگیراوە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات و کۆپییەکی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بنێرێت.
باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکات.
بە دوای ئەم هەنگاوەدا، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت دوو بۆ سێ ڕۆژ بخایەنێت.
دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، نزیکەی 950 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی کورد لە بەغدا ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەی مووچە بگات.

