zagros news agency

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

 

نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە لە بازاڕەکانی پایتەختی بەغدا، هەروەها لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ داخستنی بۆرسەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە.
پەیامنێری ئاژانسی شەفەق نیووز ڕایگەیاند کە نرخی دۆلار لە هەردوو بۆرسەی کەفاح و حارسییە بەرزبووەوە و گەیشتە ١٤٣،١٠٠ دینار لە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ١٤٢،٢٥٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بوو.
زیاتر وتی کە نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی سڕافە لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغداش بەرزبووەوە، بە جۆرێک گەیشتە ١٤٤،٠٠٠ دینار لە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار، لە کاتێکدا نرخی کڕین گەیشتە ١٤٢،٠٠٠ دینار لە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار.
لە هەولێر، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی هاوشێوەی بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە ١٤١،٩٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، و نرخی کڕینیش ١٤١،٦٠٠ دینار بوو لە بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان 1.4 ملیار دینار بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی ناڕەزایی لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ کۆشکی سپی دەردەبڕن

سەڵاح

دەقی وتاری سەرۆک بارزانی له‌ کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح