zagros news agency

روانگەی ئیکۆ عێراق: کورتهێنانی دارایی عێراق تا کۆتایی ئەیلول گەیشتووەتە 17.7 تریلیۆن دینار

 

روانگەی “ئیکۆ عێراق” قەبارەی کورتهێنانی دارایی بۆ نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرد، کە گەیشتووەتە 17 تریلیۆن و 686 ملیار دینار، داوای کردووە کە پێویستە خەرجییە ناپەیوەندیدارەکان بە مووچەوە کەم بکرێنەوە، بەتایبەتی خەرجییە وەبەرهێنانەکان و کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.

لە بەیاننامەیەکی روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند: کۆی گشتی خەرجییەکانی دەوڵەت تا کۆتایی مانگی ئەیلول گەیشتووەتە 108 تریلیۆن و 854 ملیار دینار. کۆی داهاتەکانی نەوتی و نانەوتی بریتی بووە لە 91 تریلیۆن و 168 ملیار دینار. بەو پێیە، کورتهێنانی راستەقینە تا کۆتایی مانگی نۆیەم گەیشتووەتە 17 تریلیۆن و 686 ملیار دینار.
ئیکۆ عێراق روونی کردەوە: “ئەم کورتهێنانە مانگ لە دوای مانگ بەرز دەبێتەوە، بەبێ بوونی چارەسەری راستەقینە بۆ کەمکردنەوەی یان زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات.

روانگەی ئیکۆ عێراق ئاماژەی بە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان کرد، بەتایبەتی: خەرجییە وەبەرهێنانەکان کە گەیشتووەتە سەرووی 14 تریلیۆن دینار. کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ناپێویستەکان و داوا دەکات سنووردار بکرێت.

لە هەمان کاتدا جەختی لە پێویستی زیادکردنی داهاتەکان کردەوە، لەوانە: زیادکردنی باج لەسەر کاڵا و شمەکە هاوردەکراوەکان کە خۆراکی نین. سەپاندنی رسووماتی زیاتر لەسەر گەشتیاران و بیانییەکانی بە مەبەستی کارکردن دێنە وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

یاسین

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

سەڵاح

توێژینەوەیەک پێنج خراپترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا ئاشکرا دەکات

سەڵاح