نوێترین داتاکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) ئاشکرایان کردووە کە عێراق لەڕووی قەبارەی یەدەگی نەوتی سەلمێنراوەوە، پلەی چوارەمی جیهانی گرتووە.
ڤەنزوێلا بە یەدەگێک کە دەگاتە 303.2 ملیار بەرمیل، لە پێشەوەی لیستی جیهانی دایە، سەرەڕای دابەزینی بەرهەمهێنانی لەم ساڵانەی دواییدا.
سعوودیە پلەی دووەمی گرتووە بە یەدەگێک کە دەگاتە 267.2 ملیار بەرمیل و رۆڵی پێشەنگایەتی خۆی لە بازاڕەکانی وزە و دیاریکردنی ئاراستەکانی پاراستووە.
ئێران لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە یەدەگێکی مەزەندەکراو بە 208.6 ملیار بەرمیل.
عێراق لە پلەی چوارەمدا هات بە یەدەگی نزیکەی 145 ملیار بەرمیل.
ئیمارات لە پلەی پێنجەم دایە بە یەدەگی 113 ملیار بەرمیل.
کوێت پلەی شەشەمی گرتووە بە یەدەگێک کە دەگاتە 101.5 ملیار بەرمیل، بەمەش ناوچەی کەنداو بە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵە نەوتییەکان لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
لە پلەکانی دواتردا: رووسیا پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە بە یەدەگێک کە 80 ملیار بەرمیلە. لیبیا پلەی هەشتەمی گرتووە بە 48.4 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت و له ئەفریقا یەکەمه.
یەدەگی ئەمریکا دەگاته 45 ملیار بەرمیل و پلەی نۆیەمی گرتووە. نێجیریا پلەی دەیەمی گرتووە بە یەدەگێک کە دەگاته 37.3 ملیار بەرمیل.

