zagros news agency

دۆناڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و چه‌ندین به‌ڵێنی دا

 

دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی سەردەمێکی نوێی بۆ ئەمەریکا دا، وتیشی، کۆتایی بە مافی پێدانی ڕەگەزنامە دەهێنێت بەو منداڵانەی کە لە ئەمەریکا لە دایک دەبن و دایک و باوکییان کۆچبەری نایاسایین.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چەند خولەکێک دوای سوێند خواردنەکەی وتی ” سەردەمی ئاڵتونی ئەمەریکا هەر ئێستا دەستیپێکرد.”

بڕیارە سەرۆک ترامپ لە چەند کاتژمێری یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا چەند بڕیارێک دەربکات، 10 بڕیارییان سەنگ دەخەنە سەر ئاسایشی سنووری ئەمەریکا و کۆچ.

بەرپرسێکی دواتری کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێک دەردەکات کە کۆتایی بە مافی وەرگرتنی ڕەگەزنامە دەهێنێت بەو منداڵانەی کە لە ئەمەریکا لە دایک دەبن و باوک و دایکییان پێگەیەکی یاسایی کۆچییان لە ئەمەریکادا نیە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە هەمواری چواردەیەمی دەستووری ئەمەریکا کرد و وتی ” حکومەتی فیدراڵ ئۆتۆماتیکی ڕەگەزنامە نادات بەو منداڵانەی کە لە ئەمەریکا لە دایک دەبن و داویک و باوکییان کۆچبەری نایاسایین لە وڵاتەکەدا. هەروەها پشکنینی پەنابەرانی نایاسایی بەهێزتر دەکەین.”

بەرپرسان بە ڕۆژنامەنووسانییان وتووە کە سەرۆک ترامپ بارێکی نائاسایی نیشتیمانی لە سنووری باشووری ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت، هێزی سەربازیی ڕەوانەی ئەوێ دەکات و ئەو کۆچبەرانە ڕەوانە دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمەریکان و ڕەوانەی مەکسیکییان دەکات تاوەکو لەوێ چاوەڕێی کاتی دادگاییکردنییان بکەن.

وتیشی کە باندەکانی دەرمانە هۆشبەرەکان وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەناسێنێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبۆوە

یاسین

جەوهەر نامیق سوارە: له‌ماوەیەکی کورتدا ئەنجوومەنی وەزارەت رەنگە پێداچونەوەیه‌ک بە نرخی کارەبا بکات

گوران

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

سەڵاح