بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان و بە تایبەتی دۆلاری ئەمریکایی لە بازاڕی ئازادی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی کانوونی یەکەم، بەردەوام بوو.
ماڵپەڕی “ئینتیخاب” لە ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دا کە “دۆلار ئەمڕۆ گەیشتە سنووری ١٣٠ هەزار تمەن و بە نرخی ١٢٧ هەزار و ٨٠٠ تمەن فرۆشرا.”
ڕۆژێک پێشتر، دۆلاری ئەمریکایی بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە نافەرمییەکان تا ١٢٧ هەزار و ٥٠٠ تمەنیش مامەڵەی پێوە کرابوو.
لە ڕۆژی یەکشەممەدا، نرخی هەر یۆرۆش لە ١٥٠ هەزار تمەن تێپەڕی.

