zagros news agency

نەوزاد شێخ کامیل: دابەشكردنی بەشەئارد دەستی پێكرد

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کە دابەشكردنی بەشەئاردی دەیەم دەستی پێكرد و  گەنم نێردراوە بۆ ئاشەکان، گەنمەكەش بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەئاردی دەیەم دەستی پێكرد و  گەنم نێردراوە بۆ ئاشەکان، گەنمەكەش بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گووتی: لیستی بریكارەكانی ئارد دابەشكراوە و ئارد دەگاتە لای بریكارەكان و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، لەبەشەخۆراكی مانگانەدا بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دەدرێت.

هەروەها نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست ده‌كرێت، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ین ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت،
بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕێکی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێم و دابەشدەکرێت

سەڵاح

زیادكردنی فرۆشی دۆلار، دۆخی ئابووریی عێراق خراپ ده‌كات

یاسین

لەم وڵاتە دۆلار و دینار بە یەکەوە گران دەبن

سەڵاح