zagros news agency

هەژماری من: ئامێرەکانی ئەی تی ئێم زیاتر دەکەین

دوای دروستبوونی گرفتی کەمیی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە قەزا و ناحیەکان، سەرچاوەیەک لە “هەژماری من” ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دانانی ژمارەیەکی زیاتری ئامێری ئەی تی ئێم، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران تاوەکو لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا تووشی نۆرەگرتنی زۆر و قەرەباڵغی نەبن.

بەپێی زانیارییەکان، لە چەند بانکێک کێشەی کەمیی ئامێری ئەی تی ئێم هەبووە، بۆیە بڕیار دراوە لە ئەمڕۆوە کار لەسەر زیادکردنی ئامێرەکان بکرێت و لەو شوێنانەی بۆیان دەستنیشان کراوە، ئامێری نوێ دابنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە

یاسین

ئێران داهاتی پڕۆژە بودجه‌ی ئەمساڵی خستە سەر هاووڵاتیان

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki