zagros news agency

سۆمۆ: لە ماوەی سێ مانگدا ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە کراوە

 

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە ماوەی سێ مانگدا ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمیان هەناردە کردووە، هاوکات جەختی لەسەر بەردەوامیی وەرگرتنی نەوتی هەرێم بەپێی ەێککەوتنی واژۆکراو کردەوە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ رایگەیاند: “پڕۆسەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بەپێی رێککەوتنی کارپێکراو بەردەوامە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “هەموو لایەنەکان هەوڵ دەدەن پابەندی جێبەجێکردنی بڕگە واژۆکراوەکان بن، بەپێی ئەوەی بارودۆخی کارکردنی کێڵگە نەوتییەکان و پڕۆسە لۆجستییەکان دەیسەپێنن.”

ناوبراو روونی کردەوە کە “ئەو بڕە نەوتەی وەرگیراوە و هەناردە کراوە لە سەرەتای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، گەیشتووەتە نزیکەی ١٩ ملیۆن بەرمیل”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “تێکڕای مانگانە بە نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل دەخەمڵێنرێت.”

شەتری ئەوەشی زیاد کرد، “سروشتی پیشەسازیی نەوتی جیهانی گۆڕانکاری لە تێکڕای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی مانگانە دەسەپێنێت، ئەوەش بەپێی گۆڕانکارییە تەکنیکی و کارپێکردنەکان”، راشیگەیاند کە “بڕی ئەو نەوتەی مانگانە لە هەرێم وەردەگیرێت و رێژەکەی لە کۆی هەناردەی عێراق، بە رێژەیەکی کەم و لە سنوورێکی مەقبووڵدا دەگۆڕێت، بەپێی داتاکانی پیشەسازی نەوت و رێکارە جیهانییە کارپێکراوەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

یاسین

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل دەگەینمه رێککەوتن

یاسین

سەركۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد

سەڵاح