zagros news agency

حكومه‌ت هاوكاری ئه‌و كاسبكارانه‌ ده‌كات كه‌ داهاتیان سنورداره‌

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی ئه‌و كاسبكار و پیشەوەرانه‌ ده‌كات كه‌ داهاتيان سنوورداره‌؛ بۆ ئەو مەبەستەش ڕێنماییی داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی بە ڕێژەی 50% دەركردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كە لە 27 ی ئاداری 2024 دەرچووبوو، ڕێنمایيی دارایی بە مەبەستی هاوكاریكردنی پیشەوەرانی داهاتی سنووردار دەركرد، كە كاری پێویست بۆ داشكادنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان ئەنجام بدرێت.

لە ڕێنماییەكەدا كاراسانیی پێویست لە چوارچێوەی یاساكانی باج بۆ باجدەران لە چین و توێژی كاسبكاران و پیشەوەران دەكرێت، بە تایبەت پێداچوونەوەی دەسەڵاتی دارایی بە ڕێژەی خەمڵاندنی باجی پیشەكان و كاری كاسبكاران كە خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردان و بژێویی ژیانی خێزانییان لەسەر ئەم كارەیە، بە ئاراستەی بارسووكی لە پێدانی باج، بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی ناهەمواری دارایيی هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی 27 ی ئاداری 2024، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین بڕیاری بۆ داشكاندن و لێخۆشبوون لە قەرز و باج و سزاكانی سەر هاووڵاتییان دەركرد و قۆناغ بە قۆناغ بڕیارەكان چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

16 نیسان 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی کاسبکارانی پارێزگای سنە نیوه‌ی داهاتی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە 

یاسین

بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەکرێت

دڵشاد

شاندێکی سۆمۆ سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیای کرد

دڵشاد