zagros news agency

زیاد شێخ تەلعەت : پێشبینی ئەوە دەكەم نرخی زێر زیاتر بەرزببێتەوە

زێرنگرێك دەلێت بەپێی ئەو هەلومەرجانەی هەیە پێشبینی دەكەم تاكۆتایی ئەمسال مسقالێك زێری عەیار 21 بگا یەك ملیۆن پێنجسەد هەزار دینار ئەمەش زیاتر بەهۆی ناسەقامگیری و هەرەشە بەردەوامەكانی سەرۆكی ئەمریكا   و سەپاندنی باجی گومركیەوە.

زیاد شێخ تەلعەت زێرینگرێكە لە شاری هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند هیچ كاتێك نرخی زێر وەكوو سەرەتایی ئەمسال بەرزبوونەوەی خێرایی بەخۆیەوە نەبینیوە وە پێشبینیش دەكەم بەرزبوونەوەكە بەردەوامبێت تاكۆتایی ئەمسال نرخی یەك مسقال زێر بگاتە ملیۆنێك و پێنجسەد هەزار دینار چونكە ئەو سیاسەتە ئابورییەی ئێستا ترەمپ جێبەجێی دەكات باجی گومركی زیاد دەكات هۆكارن بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێر .

زیاد شێخ تەلعەت گوتیشی دوام لە هاولاتیانە ئەگەر زێریان لە مالەوە هەیە بۆ قازانج هەلیگرتووە نەیفرۆشێ چونكە بەپێی ئەو پێشهاتانەی دەیبینین پێم واییە نرخی زێر لەوەی ئێستا هەیە بەرزتردەبێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

چالاكوانێكی سیاسی بۆ زاگرۆس: دهۆک ئێستا بەهێزترین پارێزگایە لەئاستی پێشکەوتن

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

ئاگاداری بۆ خوێنەرانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دڵشاد