zagros news agency

دژی پێناسەی گومرگی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دەرگاکانیان داخست

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان ڕایانگەیاند کە دەرگاکانیان تا کاتێکی نادیار دادەخەن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادکردنی دوایین پێناسەی گومرگی و بۆ هاوسۆزی لەگەڵ بازرگانان.
یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لە ئێستاوە و تا کاتێکی نادیار دەرگاکانمان دادەخەین، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی چینی بازرگانان جێبەجێ دەکرێن و چارەسەری ئەو شوێنەوارە نەرێنییانە دەکرێت کە بەر بزووتنەوەی بازاڕ و ئابووری نیشتمانی کەوتوون.” ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک ناڕەزایەتییەکە بەرامبەر بە زیادکردنی نرخەکانی گومرگ.
بەیانی دوێنێ یەکشەممە، عێراقییەکان لەگەڵ بینینی بازاڕ و دوکانە داخراوەکان بەئاگا هاتن، ئەمەش دوای ئەوەی بازرگانان مانگرتنی گشتییان لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشوور ڕاگەیاند.
هەر دوێنێ یەکشەممە، دەیان بازرگان و خاوەن دوکان لە شەقامی “نضال” لەبەردەم باڵەخانەی دەستەی گومرگ لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوە یان هەموارکردنەوەی نرخە نوێیەکانی گومرگیان کرد بە شێوەیەک کە لەگەڵ واقیعی بازاڕی ناوخۆدا بگونجێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. جەنگی هۆڵەندا و فەرەنسا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین