zagros news agency

نەیمار نزیکە واز لەتۆپی پێ بهێنێت

نەیمار دا سێلڤا لە ئێستادا هەموو هەوڵێکی بۆ بەشداریکردنە لە جامی جیهانی هەربۆیە لەو پێناوەدا مەشقی بەردەوام ئەنجام دەدات.

رۆژنامەی ئۆلی بەرازیلی ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشبەرەکە بڕیاریداوە ئەگەر بانگێشتی جامی جیهانی نەکرێت ئەوا بڕیاردەدات واز لە یاریی تۆپی پێ بهێنیت.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە تاکە هیوای نەیمار بۆمانەوە لە لاکێشەی سەوز مۆندیالە، چونکە بڕوای وایە هیچ پاڵەوانێتییەک نییە هێندەی جامی جیهانی گرنگ بێت.

لەلایەکیترەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل سەبارەت بە بانگێشتکردنی نەیمار دال سێلڤا ئاماژەی بەوەکرد کە وەک سەرجەم یاریزانەکانی تر ئەگەری بانگیشت کردنی هەیە ،نەیمار بەدرێسی سامبا بەشداری 128 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 79 گۆڵ تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ بە گرێبەستێکی گەورە پاداشتی ئارتیتا دەداتەوە

sarkar

پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی دۆناڕۆما قسەی خۆی کرد

یاسین

بێرناردۆ سیلڤا؛بێـهـوا بووین لەوەی دەمانویست بەدەستی بهێنـیـن

sarkar