zagros news agency

بانکێکی بەشدار لە (هەژماری من) قەرزێک بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

 

بانکی عيراقى ئيسلامى بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەردەستبوونی خزمەتگوزاری (لەسەر مووچەکەت) بە کڕیارە بەنرخەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی عيراقى ئيسلامى ئەم خزمەتگوزاریە وا لە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی دەکات کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە، مانگانە قەرزێکی بێ سوود وەربگرن کە بڕی 200 هەزار دیناری عێراقییە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە مووچەی داهاتوویانەوە، بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی.

ئاماژە بەوەش دراوە: “دەتوانرێت لە هەر شوێنێکەوە بە ئاسانی لە ڕێگەی ئەپی IIB Mobile داوای خزمەتگوزارییەکە بکرێت، و پارەکە لە ماوەی چەند ساتێکدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.”

هەنگاوەکانی داوای قەرزی فریاگوزاری بەم شێوەی خوارەوە خراوەتە روو:

– چوونە ژوورەوە بۆ ئەپی بانکەکە

– لە مینیوی More “قەرزێکی فریاگوزاری” هەڵبژێرە

– ڕازی بە بە مەرج و ڕێساکان

– کۆدی مامەڵەکە داخڵ بکە

– داواکارییەکە پشتڕاست بکەرەوە، دەستبەجێ پارەکە دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.

– ئەپەکە دابەزێنە: https://qrco.de/bdQLra

هەروەها بانکەکە راشی گەیاندووە کە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بە ژمارە 6566 بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) لە قامیشلۆ کۆبووەوە

یاسین

سامانی عێراق له بۆندەکانی ئەمەریکا بۆ کەمتر لە 30 ملیار دۆلار دابەزی

یاسین

سێنتکام: هێزە یەمەنییەکان دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی چەکی ئێرانیدا گرتووە

یاسین