zagros news agency

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: خەزێنەی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستییە بنەڕەتییەکان دەکات

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە یەدەگی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستیی ناوخۆ دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی بەرهەمی ئەم وەرزەی بازاڕکردن دەبێتە پاڵپشت بۆ خەزێنەی ستراتیژیی ساڵی ٢٠٢٧.
حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە ڕایگەیاند: “خەزێنەیەکی وامان لەبەر دەستە کە نەک تەنها بۆ بازاڕکردن، بەڵکو تا کۆتایی ساڵیش بەشمان دەکات. هەر بڕە گەنمێکیش لەم وەرزەدا وەریبگرین، وەک خەزێنەیەکی ستراتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ هەڵدەگیرێت.”
هەروەها وتیشی: “ئەو بڕە گەنمەی ئێستا لەبەر دەستدایە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆنە، ئەمەش تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی پێداویستییەکان دەکات.”
پێشتریش گەرعاوی جەختی کردبووەوە کە عێراق لە ئێستادا ئەوەندە گەنمی لە سایلۆ و کۆگاکاندا هەیە کە تەنانەت ئەگەر بەرهەمی نوێش نەبێت، تا ساڵی ٢٠٢٧ بەشی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێنتکام ڕاپۆرتێکی ئێرانی لەبارەی ناچارکردنی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا بە گۆڕینی ئاراستەکەی ڕەت کردەوە

سەڵاح

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان دەکات

سەڵاح