zagros news agency

مۆندیالی 2026؛ گەرمای ئەمریکا دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی سەخت بۆ هەندێک هەڵبژاردە ​

یەکێک لە گەورەترین ئەو تەحەددیات و کێشانەی لە مۆندیالی 2026دا ڕووبەڕووی هەڵبژاردە بەشداربووەکان دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی پێوانەیی پلەکانی گەرمایە لە بەشێک لە شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ ئەمەش ترسی لای چاودێرانی وەرزشی دروستکردووە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی جەستەیی یاریزانان هەبێت.

​بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەمین یاریی کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ژاپۆن، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و بگاتە 35 پلەی سیلیزی.

​شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کەشوهەوایە لە بەرژەوەندیی هیچ کام لەو دوو هەڵبژاردەیەدا نییە، بەتایبەت بۆ یاریزانانی هۆڵەندا کە ڕاهاتوون لەسەر کەشێکی سارد و مامناوەند.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، پێشبینی دەکرێت ناوبژیوانی یارییەکە پەنا بۆ وەستاندنی ناچاریی یارییەکە ببات بە مەبەستی پێدانی پشوو و فێنککردنەوەی یاریزانان، بۆ ئەوەی لە مەترسیی ووشکبوونەوە و دابەزینی توانای جەستەیی بپارێزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ڕەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، نرخی دۆلار لە ئێران بەرز بووەوە

یاسین

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ڕێگەی ئوردنەوە سووریا بەجێ بهێڵن

یاسین

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: حه‌ماس ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشێل كرد و له‌ هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

سەڵاح