zagros news agency

تەیف سامی: زمانی کوردی لەناو سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا بەکاربهێنرێت

 

وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەی بۆ سیستەمی گومرگی؟ ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ​وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ8ی نیسان، وەزیری دارایی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی ڕێککەوتنی جێبەجێکردنی سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، ئەویش بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری لە کۆبوونەوەکەی 6ی نیسانی 2026.

لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی فیداڵی و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری و ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دەستەی گشتیی گومرگیی فیدراڵی و هەروەها تیمی پسپۆڕانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەبوون.

بەپێی ڕاگەیانراوەکە ​لە کۆبونەوەکەدا، وەزیری دارایی جەختی لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی یاساکان لە ناو سیستەمی ئەسیکۆدادا کرد و هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دیاریکردنی هەموو پێچەوانەییە یاساییەکان لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا کرد بۆ مەبەستی هەماهەنگییان و وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی بۆیان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بڕیاردراوە تیمی ئەسیکۆدا بۆ هەرێمی کوردستان پێکبێت بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە تیمی نیشتمانی یەکگرتوو.

جەخت کرایەوە لەسەر تەواوکردنی هەموو پێداویستییەکانی سیستەمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەکانی هەر لایەنێک بە وردی بۆ دڵنیابوون لە ڕێڕەوی کارەکە.

لە ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، تەییف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا “زمانی کوردی لەنێو سیستمەکەدا هەبێ و لە کاتی جێبەجێکردنی راستەقینەدا لە فۆرمەکاندا پەسند بکرێ، هاوشێوەی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ دڵنیابوون لە ئاسانیی بەکارهێنان.”

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێککەوتنەکە دەستپێکردنی پڕۆگرامێکی راهێنانی گشتگیری لەخۆگرت کە تێیدا تیمی نیشتمانی راهێنان بەو کارمەندانە دەکات کە لەسەر سیستمەکە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بە شێوەیەک کە کارامەیی تەکنیکی بەرزبکاتەوە و پێوەرەکانی بەڕێوەبردنی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان یەکبخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان كرا

یاسین

قیرتاوكردنی سایدی دووەمی دووسایدی (هەولێر- گۆمەسپان) دەستی پێ‌ كرد

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ: پێشوازی لە وەبەرهێنانی چین لە نەوتی ڤەنزوێلا دەکەین

سەڵاح