zagros news agency

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە توندی دابەزی

ئەمڕۆ، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لە دوایین ڕۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا پاشەکشەیەکی بەرچاویان تۆمار کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ بەهێزبوونی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لەسەر ئاستی جیهانیدا.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ دابەزی بۆ 145,985.13 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,540.65 دۆلار نزمبووەوە، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 145.99 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوایین ڕۆژی مامەڵەکاندا زیاتر لە ١٠٠ دۆلار، واتە بەڕێژەی ٢٪ دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری سەرەکین بۆ دابەزینی نرخی زێڕ. ئەم دۆخەش دوای ئەوە دێت کە نرخەکانی نەوت لە دوای جەنگی ئێرانەوە بەڕێژەی ٤٠٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، کە ئەوەش لە بەرامبەردا ئاستی هەڵاوسانی لە ئەمریکا بەرزکردووەتەوە و بووەتە هۆی بەهێزبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر بە کانزا گرانبەهاکان.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەهۆی ئەم دابەزینە جیهانییەوە نزمبوونەوەی تریان تۆمارکرد و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,021,251 دینار، عەیار 21 بە 974,831 دینارە و عەیار 18 بە 835,569 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی سامانه سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوه

سەڵاح

مێسی: لاوتارۆ مارتینێز شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

یاسین

سبەی بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین